Love and Lies

تەواو بووە 1 وەرزەکان- 12 ئەڵقەکان

خۆشەویستی و درۆ

لە داهاتوویەکی نزیکدا حکومەتی ژاپۆنی یاسایەکی نوێ دەردەکات کە بریتیە لە زەواج پێکردنی نموونەیی کوڕ و کچانی کۆمەڵگا کە حکومەت هەڵدەستێت بە توێژینەوەکانی لەسەر منداڵە تەمەن بچووکەکان تا دەگەنە تەمەنی 16 ساڵی هەموو توانا و سیفەتە نموونەییەکانی منداڵەکان کۆ دەکەنەوە و کوڕ و کچێکی نموونەیی بۆ یەکتر دیاری دەکەن تاکو زەواج لەگەڵ یەکتر بکەن بەبێ گوێدانە هەستی خۆشەویستی، ئەمەش لەپێناو خستنەوەی نەوەیەکی تەندروست و ساغ و نموونەیی بێ کێشە و کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی جیابوونەوەی کۆمەڵگە

ئەوەی پابەندی ئەم یاسایەش نەبێت توشی سزای توند و لێپێچینەوە دەبێت، بەڵام دوا بەدوای کات کۆمەڵگا بەم یاساییە ڕازی دەبن و دڵخۆش دەبن پێی

پاڵەوانی ئەم چیرۆکە بریتیە لە یوکاری نێجیما کە تەمەنی 15 ساڵە و دەکەوێتە داوی خۆشەویستی کچێکی هاوپۆلەکەی بەڵام بێ هیوا دەبێت لەبەر ئەوەی دەزانێت کەوا حکومەت کچێکی بۆ دیاری دەکات تاکو زەواجی لەگەڵ بکات

بۆیە لە تەمەنی 16 ساڵی بڕیاردەدات هەستی خۆی بۆ کچەکە دەربرێت و ئیتر لەمەو بەدوا چیرۆکێکی پڕ لە ڕۆمانسی و هەست دەست پێدەکات و ڕووبەروی چارەنووسی خۆیان دەبنەوە

نیشانەکردن
١ ئەستێرە٢ ئەستێرە٣ ئەستێرە٤ ئەستێرە٥ ئەستێرە (11 votes, average: 12.73 out of 5)
Loading...

24m 2017 6,594 بینراو

Fondo
زانیاری
ئاکتەر
  • ناوینیشانی سەرەکی :恋と嘘
  • لە بەرهەمهێنانە: نەخێر
  • سەرەتا بەردەواری پەخشکردن: 03-07-2017
  • دوا بەرواری بەخشکردن: 18-09-2017
  • جۆر: ئەنیمەیشن, دڕاما, ڕۆمانسی
  • دەرهێنەر: Musawo, Seiki Takuno
  • هەڵسەنگاندن: 12.7 11 دەنگەکان
  • تەکنیک : عبدالله زەمان
  • وەرگێڕ :
Fondo



DMCA.com Protection Status